٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٠
وتاری بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق : لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختم

کەمێک بەرلەئێستا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەشی گەلی عێراق کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەری کێشەکانی عێراق پێویستی بەبەشداربونی هەموانە لەروبەروبونەوەی گەندەڵیدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به پیی راپورتی خه ندان -سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لەیەک بەرە بون و پێویستە رێز لەداواکاری خۆپیشاندەران بگیرێت.بەرهەم ساڵح وتیشی، توندوتیژی و سەرکوتکردن رەتدەکەینەوە و پێویستە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدابێت و ئەگەر چەک بەدەست خەڵکی دەرەوەی حکومەت و دەوڵەتەوە بێت کوشتار رودەدات.

سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بگۆڕدرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ داواکاری خۆپیشاندەرانداین، بەڵام پێویستە خۆپیشاندەران دامودەزگاکانی دەوڵەت بپارێزن.

ئاشکراشیکرد،  سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەستلەکارکێشانەوە تەنها چاوەڕێی ئەڵتەرناتیڤێک دەکات.ساڵح وتیشی، رەزامەندی دەدەم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێویستە هەمو لایەک خۆمان بۆ ئەو گۆڕانکارییانە ئامادەبکەین.

لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانیشەوە، سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتو پرۆژە بڕیارێکی نوێ بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان پێشکەشدەکەین و پێویستە ئەنجومەنێکی تەواو سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعێراق دروستبکرێت.

سەرۆک بەرهەم راشیگەیاند، پێویستە ئەمڕۆ پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی گرنگ رۆڵی خۆی ببینێت.

.........
340